ZNA- هەولێر
سهرۆكی بەرژەوەندییه گومرگییەكانی ئێران دەڵێت، مانگی حوزەیران قەبارەی بازرگانی دەرەكی وڵاتەكەی گەیشتووەتە 5 ملیار و 767 ملیۆن دۆلار كە بڕەكەی 11 ملیۆن تۆن كاڵا بووە .
روحوڵا لەتیفی سەرۆكی بەرژەوەندییه گومرگییەكانی ئێران دەڵێت، قهبارهی ههناردهی دهرهكی 8 ملیۆن و 252 ھەزار تۆن بووە كە بههاكهی بڕی 2 ملیار و 691 ملیۆن دۆلار دەكات .
بە گوتەی لەتیفی، ھاوردەی ئێران 2 ملیۆن و 690 ھەزار تۆن بووە و بەھاكهشی 3 ملیار و 76 ملیۆن دۆلار دەكات.
سەرۆکی بەرژەوەندییە گومرکییەکانی ئێران هەروەها گوتی: مانگی حوزەیران ھەناردە بەرێژەی %6 بەراورد بە مانگی پێشووتر زیادی كردووه و چین لە لیستی وڵاتانی ھاوردەكاراندا پێشەنگە و دواتر عێراق ، ئیمارات، ئەفغانستان و توركیا هاودەرکاری سەرکی لە ئێرانەوەن.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |