English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وره‌س ره‌شید ده‌کات
2020-10-23 [12:27 PM]

ZNA_ هەولێر


 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وره‌س ره‌شید
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی نوسه‌ر و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌کادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان(نه‌وره‌س ره‌شید)مان بیست.

خوالێخۆشبوو کاک نه‌وره‌س ره‌شید قه‌ڵه‌م و هزری به‌ راستگۆیانه‌ و دڵسۆزانه‌ خستبووه‌ خزمه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی میلله‌ته‌که‌ی.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو نه‌وره‌س ره‌شید به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
23ـی10ـی2020





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad