English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: ماسک ببەستن و دەستکێش لەدەست بکەن
2020-10-24 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش یەکتری لە کۆرۆنا بپارێزن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (شەممە، 24-10-2020) لە تویتێکدا رایگەیاند "چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت. بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە".

ئەو هۆشیاریدانە لە سەرۆکی حکومەتەوە لەکاتێکدایە، لە پێنج رۆژی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون. بەگشتی بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیش لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا، 67 هەزار و 184 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 263 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad