English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیایەكی چینى پڕۆژەیەك لەهەولێر جێ بەجێ دەكات كە زیاترلە 8 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
2020-10-25 [07:48 AM]

ZNA- هەولێر


كۆمپانیایەكی چینی لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە پڕۆژەیەك لە ھەولێر جێبەجێ دەكات كە تێچووی پڕۆژەكە بڕی 5 ملیار دۆلارە، هەروەها زیاتر لە 8 ھەزار ھەلی كاریش بۆ ھاووڵاتییان دەرەخسێت.

سامان عارەب، سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان بە K24 راگەیاند: "لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ كۆمپانیای پەكین-ی چینی دەرخستەیان پێشكەش بە دەستەی وەبەرھێنان كرد، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و نیشتەجێ بوون، بەپێی دەرخستەكە پڕۆژەكە ھەمەلایەنە و بە بڕی 5 ملیار دۆلار جێبەجێ دەكرێت"،هەروەها بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە 8 ھەزار ھەلی كار دەڕەخسێت".

سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان، ئاماژەی بەوەشدا: "دەرخستەی پڕۆژەكەمان ئاراستەی شارەوانی ھەولێر كردووە و وەزیری شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی ھەولێر لەسەر خەتن بۆ دابینكردنی زەوی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، شوێنێك دیاركراوە، وەبەرھێنەرە چینییەكە سەردانی زەوییەكی كردووە كە دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای ھەولێر".

راشیگەیاند: "ئەو كۆمپانیا چینییە پڕۆژەی ھاوشێوەی لە چەند وڵاتێكی دیكە ئەنجامداوە، پڕۆژەكە شارێكی گەشتیاری نیشتەجێبوون دەبێ دەریاچەی ئاو و شوێنی وەرزشی لەناو شارەكەدا ھەیە".

روونیكردەوە: "لە دوای دابینكردنی زەوی و تەواوبوونی رێكارەكان دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت  كە لەسەر رووبەری 2 ھەزار دۆنم زەوی ئەنجامدەدرێت".

 





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad