English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەحرکە دەست بەسەر تۆنێك خۆراكی ماوەبەسەرچوودا گیرا
2020-10-25 [06:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

تیمەكانی نەهێشتنی سەرپێچی لە سنووری ناحیەی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێر توانیان دەست بەسەر یەك تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوودا بگرن و چەندین شوێنیش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان داخراون.

سەلیم شەریف، سەرۆكی لیژنەی نەهێشتی سەرپێچییەكان لە ناحیەی بەحركە بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: تیمەكانی نەهێشتنی سەرپێچی لە سنووری ناحیەی بەحركە بۆ دڵنیابوون لە خواردەمەنییەكان و پاك وخاوێنی و ڕێکەوتی بەسەرچوونیان، هەفتانە بازاڕ و دوكانەكان بەسەر دەكەینەوە.

سەلیم شەریف گووتی: لەم هەڵمەتەماندا توانرا سێ چێشتخانە و دوو مینی ماركێت و سێ ماركێت پێبژاردنیان دووكانێكی  شرینەمەنی پێبژاردنی بۆ كرا، هەروەها سەمونخانەیەك داخراوە.

هەروەها سەلیم شەریف ئەوەشی بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: كە دوو چێشتخانە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێكارەكانی تەندروستی داخران و دەستیش بەسەر یەك تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوودا گیراوە.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad