English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی تكایه‌ك له‌ هاووڵاتیان ده‌كات
2020-10-27 [03:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژانه‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌ خێرایی له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ باره‌ی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌یی تووشبوون به‌‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ خێرایی به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر له‌ تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌، " تكا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و هه‌مووشمان به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌، كه‌ گیانی ئه‌وی دیكه‌ بپارێزین".

ئه‌مڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1597 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە و زۆر لە ئاماری رۆژانی رابردوو زیاترە.

 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad