English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی سەرانی پەکەکە دەداتەوە
2020-10-27 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


جێگەی داخێکی زۆرە کە لە زۆر بارودۆخی ھەستیاردا پەکەکە بە لێدوانی بەرپرسانی و کردەوەکانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵکی کوردستان و دامودەزگەی ھەرێمی کوردستان کە بەرھەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی گەلی کوردستانە.

لە دوایین لێدوانەکانیشیاندا نەفەسی ھەڕەشە و خواستی نانەوەی گرژی و ناسەقامگیری و، ئاوەژووکردنی ڕاستییەکان بە ئاشکرا دیارە. ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پەکەکە شتێکی تازە نییە و لە ڕاستیدا ئەوان بە کارە نابەجێ و گوماناوییەکانیان بوونەتە ھەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان. ساڵانێکی زۆرە بە سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک، ڕێگەیان لە ئاوەدانکردنەوەی سەدان گوند و گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ ناوچەکانیان گرتووە. گۆڕەپانی شەڕ و ململانێکانیان گواستووەتەوە ناو ھەرێمی کوردستان و ڕۆژانە ھاووڵاتیانی ھەرێم باجی مرۆیی و ماددی ئەو ڕەفتاری پەکەکە دەدەن. کارمەندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شەھید دەکەن و ھێشتایش پێیانوایە ئەوان ھەڕەشە نین و ھەرێمی کوردستان دەپارێزێن!

پەکەکە بە ئاشکرا کەوتووەتە ململانێ لەگەڵ ھەرێم و مەترسی بۆ سەر ژیان و بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان دروست دەکات. ئەوان لە ھەر شوێنێک کوردێکی لێ بێت خێرا خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و کوردیش بە میوان.

لە وەڵامی وتەکانیاندا دەڵێین ئێمە بڕوای تەواومان بە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و تەبایی نێوان لایەنەکان ھەیە. لێدوان و کردەوەکانتان زیانی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان  ھەبووە و بۆ ڕێگەگرتن لە تێکچوونی زیاتری بارودۆخ داوا دەکەین چیتر کێشەی خۆتان و خەڵکی تر مەھێننە ناو ھەرێمی کوردستان.

مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad