ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی جەولەی دوەمی چامپیۆنزلیگ یانەی بایرن میونشن لە دووەم یاریی خۆیدا بوە میوانی یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ.
بایرن توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێباته‌وه و دووه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
دوو گۆڵەکەى بایرن هه‌ریه‌كه له گۆریتیسکا و کیمیچ له خوله‌كه‌كانی 13 و 79 تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەى لۆکۆمۆتیڤیش میرانشۆک تۆماریکردی.
بەم بردنەوەیە بایرن میونشن به کۆكردنهوهی شەش خاڵ و پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەى گرت.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |