ZNA - ھەولێر
لە یاریێكی تری جەولەى دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى میونشن گلادباخ.
له ئه‌نجامدا یاریه‌كه به یه‌كسانبوون به دوو گۆل بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی هات.
سه‌ره‌تا گلادباخ ده‌ست پێشخه‌ربوو له گۆل تۆماركردن و دوو گۆلی له ڕێگه‌ی ماركۆس تورام تۆماركرد، به‌ڵام ریاڵ به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوو له پێنج خوله‌كه دوای یاریه‌كه توانی دوو گۆڵ له ڕیگه‌ی كه‌ریم بنزیمه و كاسیمێرۆ تۆماربكات و خۆی له شكست ڕزگار بكات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ریاڵ له دوو یاری ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له كۆتایی ڕیزبه‌ندی گرۆپهكهیهتی.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |