English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێر.. مەفرەزەکانی ھاتووچۆی ناوشار دەستیان بە جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە ٢٥ی وەزارەتی ناوخۆ کرد
2020-10-28 [01:09 AM]

ZNA-ھەولێر



ئەمڕۆ مەفرەزەکانی ھاتووچۆی ناوشار لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر دەستبەکار بوون، بۆ جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە ٢٥ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ، کە تایبەتە بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی ھەولێر، ھەر ئەمڕۆش لەمیانەی دەستبەکاربوونی مەفرەزەکانی ھاتووچۆ چەندین کەس کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوون و دەمامکیان نەبەستبوو و شۆفێرییان دەکرد، ھەر یەکێکیان بە بڕی ٥٠ ھەزار دیناری عێراقی سزا دران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی ھەولێر داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، "بە بەستنی ماسک کە نرخەکەی تەنھا ٥٠ دینارە، خۆیان و سەرماڵیان بپارێزن".

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا روو لە ھاووڵاتیان ھاتووە، "خۆتان بەراورد لە نێوان نرخی کڕینی دەمامکێک کە بە ٥٠ دینارە و ھەروەھا سزای پابەندنەبوون کە بڕەکەی ٥٠ ھەزار دینارە بکەن" و ئاماژەی بەوەش داوە، "لەکاتێکدا دەمامکەکە پارێزراویشتان دەکات





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad