English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئیداره‌ى كوردى سه‌قامگیرى ودڵنییاییه‌ ..
2020-10-30 [08:49 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


لە ماوەی ساڵانیی 2014 وە ئەو كارەساتەی كە بەسەر  موسڵ و  چەند ناوچەیەكی  عێراقدا هات لە ئەنجامی  رادەستكردنی چەند چەند فیرقەی سەربازی بە هەموو ئامێر و چەكی پێشكەوتوو كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە رادەستی  هێزە عێراقییەكان كرابوون  روویاندا ..
لە ئەنجامدا ، سنوورێكی بەرفراوان  هەموو ئەو ناوچانەی كە لە سنووری  موسڵ بوون بە  شەنگال و  رەبیعە و چەند شوێنكی تری ستراتیژی  كەوتە دەست  رێكخراویی تیرۆریستی داعش  و  ئەنجامەكەی وێرانكاری پارێزگای موسڵ و  كوشتنی  سەدان كەس و ئاوارە بوونی سەدان هەزار كەسی بۆ  هەرێمی كوردستان  لێكەوتەوە ..
بۆیە، دەمهەوێت ئاماژە ، بە راستیەكی حاشاهەڵنەگر بكەم ئەوەیش ئەوەیە، كە سەرٍەرایی ئەوەی  ئەو كاتە  هێزی پێشمەرگەی كوردستان  خاوەن چەك و تەكنۆلۆژیایی وەك سوپای عێراق نەبوو و  گەمارۆیی خرا بووە ، سەر ، بەڵام   بە سەركردایەتیی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و   گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی  كوردستان ،  توانرا  رێگری لە  هێرش و پەڵاماردانەكانی  رێكخراویی تیرۆریستی داعش و  پێشرٍەوییەكانیان لە سەرانسەری عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بگیرێت .
سەركردایەتیی كوردستان ، هەر لە سەرٍەتایی ئەو  خۆ رادەستكردنەی سوپای عێراق و تێكشكانی  بەرگری و ورەیان ، زۆر ژیرانە  ، پلانی  بەرگریكردن و پاراستنی جێبەجێكرد و  رێگەی نەدا ، ئەو  داگیركاری و كارەساتەی كە  بەسەر  موسڵ و ناچەكەكانی تر  هات ،  ئەوا  بە سەر  كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تری  دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بێت ..
هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پێناو پاراستنی ئەو ناوچانە لە مەترسی داگیركاری و تیرۆر  قوربانی  زۆری بۆ بەخشی  و دەبەخشێت ، بەڵام  پیلانگێری  ئیقلیمی و بەغدا بەرانبەر بە  كەركووك و  هەرێمی كوردستان  ، وەك  ئەوەی  لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو ، دا بینراوە لەو ناوچانە بە تایبەت  كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی  دەرەوەی ئیدارەی هەرێم  و ئامادە نەبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و  ئیدارەی كوردی ، جگە لەوەی  بارودۆخێكی ناڵەباری  لە رووی ئەمنی  بۆ ناوچە خۆلقاندووە ، لە هەمان كاتیشدا ، تیرۆریستان  و  میلیشاكانی  دەستكراوە كردووە ،  تا  جارێكی تر پرۆسەی  بە عەرەبكردن و  شەهید كردن و  راگواستنی زۆرە مڵێی كورد لە وناوچانە دەستپێبكرێت ..
لەلایەكی تریشەوە ، نەبوونی  ئەمنییەت و زۆربوونی جموجۆڵەكانی داعش و  ترسی سوپای عێراق بۆ پاراستنی  ئەو ناوچانە ، ئاماژەیەكی مەترسیداران  بۆ  تێكچوون  و شڵەژانی كەركووك و ناوچەكوردستانییەكان بە تایبەت كە لە ماوەی رابردوودا ، چەندین هاوڵاتی كورد بە دەستی چەكدارانی تیرۆریستی داعش و  شۆڤێنییەكان لەو ناوچانە شەهیدكراون ..
بۆیە، ئەوەی سەقامگیری و ئارامی ئەو ناوچانە فەراهەم دەكات و  دەتوانێت رێگری بكات لەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان هاوشێوەی موسڵ  تووشی كوشتار و وێرانكاری نەبێتەوە ، گەرٍانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیدارەی كوردیی و جێبەجێكردنی  ماددەی 140ی دەستوورە تایبەت بە ئاساییكردنەوەی رەوشی ئەو ناوچە كوردستانییانە كە ساڵانێكی زۆرە بە بێ‌ چارەسەری ماونەتەوە ،بۆیه‌، ناكرێت  رێگە بدرێت  بە هۆی  میلیشا و ترسنۆكی هێزەكانی عێراق چارەنووسی كەركووكیش هاوشێوەی  مووسل  وێران بكرێت ..





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad