ZNA - ھەولێر
لە گهڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەلەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەى چێڵسی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى رینی فەڕەنسی کرد.
له ئهنجامدا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی ئاسانی بەسەر یانەی رێنی فەرەنسیدا بەدەستهێنا كاتێك 3 گۆڵی تۆماركرد.
سێ گۆڵەکەى چێڵسی ، دوانیان تیمۆ فیرنەر بە لێدانی سزا و ئەوەى تریش تامی ئەبراهام له خولهكهكانی 10، 41 و 50 تۆماریانکرد.
بەم بردنەوەیە چێڵسی لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەم دێت بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و رێنیش سێیەمە و تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |