ZNA – هەولێر
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئێران ، وه‌زیری دارایی وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه، به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی پلان و بودجه‌ی ئێران به زووترین كات ده‌ست به فرۆشی كاغه‌زه بەهادارەکان، پشكه‌كان و داراییه زیاده‌كانی حكومه‌ت بكات.
رۆحانی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووریی ئێران و گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی ئابووریی ئەم وڵاتە دەڵێت، هه‌وڵ ده‌دەن له رێگای سیاسه‌تی دارایی باش و هاوكات زیاتركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆیی ، له نێوخۆیی ئێران‌دا بڕی پاره‌ی نه‌ختینه و سه‌رمایه گوزاری زیاتر بكه‌ن و له‌م رێگایشه‌وه بازاڕی دراوی ئێران رێكبخەنهوه.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە کە نرخی دۆلاری ئەمریکایی و پارە بیانیەکانی دیکە لەم وڵاتە هەروا لە بەرزبوونەوە دایە.
ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە |