ZNA - ھەولێر
لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانێتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای كرد.
له ئهنجامدا ئیسپانیا بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر ئەڵمانیا بەدەستهێنا.
لە نیوەی یەكەم ئیسپانا به سێ گۆڵی ههریهكه له لە ئهڵڤارۆ موراتا، فێران تۆرێس و هێرناندز له خولەكهكانی 17و 33 و 38 تۆماریانكرد، نیوەی یەكەم ئیسپانیا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر پێش ئەڵمانیا كەوت.
لە نیوەی دوەمیشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بون و سێ گۆڵی دیكەیان تۆماركرد، كە فیران تۆرێس دو گۆڵی لە خولەكەكانی 55 و 71 تۆماركرد و ئۆیارزاباڵیش لە خولەكی 89 گۆڵی شەشەمی تۆماركرد.
دوای ئهم بردنهوهیه ئیسپانیا به 11 خاڵ پێشهنگی گرۆپه گرتوه و ئهڵمانیاش تووشی گهورهترین شكست هات دوای 89 ساڵ.
ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە |