ZNA - ھەولێر
لە جەولەی چوارەمی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی بەرازیلی كرد.
له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی سامبا به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌ردوو گۆله‌كه‌ی به‌ڕازیل هه‌ریه‌كه له ئارسەر میلۆ و ریشارلیسۆن لە خولەکەکانى ٣٤ و ٤٥ی نیوه‌ی یه‌كه‌م تۆماریانکرد.
بەڕازیل چوارەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەى ١٢ خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندیه.
ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە |