ZNA - ھەولێر
لە هەفتەى هەشتەمی خولی ئیتاڵیا و لە یاریی لوتکەدا یانەى ناپۆلی میوانداری یانەى میلانی کرد.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی میلان به سه‌ركردایه‌تی زاڵاتان توانی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له خاوه‌ن یاریگا بباته‌وه.
نیوەی یەکەم به گۆڵیكی ئیبراهیۆڤیچ له خوله‌كی 20 کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمیشدا هەر سوڵتان دەستپێشخەربوو، کاتێک لە خولەکی 54دا گۆڵی دووەمیشی بۆ میلان هێنا.
دوای ئه‌وه له خوله‌كی 63 یاریزان مارتینێز گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ناپۆلی تۆماركرد، به‌ڵام میلان له‌ڕێگه‌ی پیتەر هاوگی گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ میلان تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش میلان کۆی خاڵەکانی بۆ 20 خاڵ بەرزکردەوەو لە پێشەنگی خوله‌كه‌دا دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |