به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ميرزا ڕه‌فيق، نيشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و كه‌سايه‌تيى ديارى سلێمانى و ناوچه‌كه‌م پێگه‌يشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه.