English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسکۆ ریال مەدرید شۆک دەکات 
2020-11-24 [12:50 PM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید تووشی شۆک بوون لە داواکاری ئیسکۆ بۆ جێھێشتنی یانەی شاھانە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، ئیسکۆ بە زێدان و بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندوە ، دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەی شاھانە جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی شاھانە لەم بڕیارە ئیسکۆ تووشی شۆک بوون ، چونکە ئیسکۆ لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی رابردووی یاریزانان چەندین بۆندی بۆ ھات بەڵام ئامادە نەبوو یانەکەی جێ بھێلێت و ئێستا نازانن چی لە بارودۆخەکە گۆڕاوە تا ئیسکۆ ئەم بڕیارە بدات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی شاھانە ئامادەنین لەماوەی گواستنەوەی زستانە رێگە بە ھیچ یاریزانێک بدەن یانەکەیان جێ بھێلێت ، چونکە کێشەیەکی زۆریان بۆ دروست دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad