English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت 
2020-11-24 [01:00 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە بۆندی یەکێک لە یاریزانەکانی نوێ نەکاتەوە و یاریزانەکە لە ھاوینی داھاتوو بە گرێبەستی سەربەست یانەی شاھانە جێدەھێلێت . 
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی ریال مەدرید بۆندی یاریزان لۆکاس ڤاسکێز نوێ ناکاتەوە و یاریزانەکە دەتوانێت لە ھاوینی داھاتوو بە گرێبەستی سەربەست یانەی شاھانە جێبھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی ڤاسکێز لە حوزەیرانی ٢٠٢١ تەواو دەبێت و تا ئێستا بەرپرسانی ریال مەدرید ھیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ یاریزانەکە ئەنجام نەداوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ڤاسکێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زێدان زۆر پشتی پێ دەبەستێت ، چونکە دەتوانێت لە چەند شوێنێکی یاریگا یاری بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad