ZNA- هەولێر
ماموستایهكى زانكۆ دەلێت کە هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا و دەشڵێ هەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لەمبارەیەوە بۆ خزمەتی نەیارانی کوردە و هەوڵێکی شکستخواردووە.
د. ڕێگر فرهاد مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تى به ئاژانسی ڕاگه‌یاند: پالپشت به مادده ده‌ستورییه‌كانى عێراقى فیدڕاڵ حكوومه‌تى عێراق ده‌سه‌ڵاتى نییه به گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کوردستان و دابه‌شكردنى به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چونكه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى دانپێدانراوى شه‌رعى و یاساییه له دوای په‌سندكردنى ده‌ستووری عێراقى فیدڕاڵ".
دکتۆر رێگر فەرهاد گووتى: "هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ڵكو ته‌نیا بیانوویه‌كى سیاسییە هیچ بنه‌مایه‌كى یاساییان له‌به‌رده‌ست نییه ته‌نیا مه‌به‌ستیان بچوك كردنه‌وه و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ی یاسایی هەرێمی کوردستان و سهیركردنیەتی وه‌ك پارێزگایه‌كى عێراق، مه‌به‌ستێكى تریشی بریتیه له ڕاكێشانى هه‌ست و سۆزى شه‌قامى عێراقی، به هۆی خواستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ى عێراقه‌وه كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێت".
هەروەها دکتۆر ڕێگر فرهاد مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تى ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەوڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: کە ئەو هەوڵانەیە تەنیا موزایەدەیە و هیچ بەرژەوەندییەکی گشتی لە پشت نییە، "ئه‌م هه‌وڵه‌شیان جگه له خزمه‌تكردن به بێگانه و نه‌یاره‌كانی كورد كاری باشى لێ به‌رهه‌م نایه‌ت به‌ڵكو ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان به‌بێ ڕه‌چاوكردنى مێژووى چه‌ندان ساڵه له قوربانیدانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌كى ڕه‌شى مێژوو بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن".
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە |