ZNA - ههولێر دادگای چواری تاوانە قورسەكانی ئامەد، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی بەسەر پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) سەپاند.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، كەمال بولبوول ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لەسەر بازنەی ئەنتاڵیا، بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی ئەندامی پەكەكەیە و كاری بۆ ئەوان كردووە، بۆیە دادگای چواری تاوانە قورسەكانی ئامەد سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندووە.
دانیشتنی دادگا بەبێ ئامادەبوونی بولبوول بەڕێوە چووە، بەڵام بڕیاری دادوەر دراوەتە دەستی پارێزەرەكەی بولبوول، وێنەیهكی بڕیارەكەیان بۆ پەرلەمانی توركیا و وەزارەتی دادی توركیاش ناردووە، تا پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرن و زیندانی بكرێت.
بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا پەرلەمانی توركیا وەڵامی دادگای ئامەد بداتەوە.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |