English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی سامانه‌ سرۆشتییه‌كان: نزیک لە نیوەی کارەبای بەرھەم دێت بەفیڕۆ دەچێت
2020-11-28 [03:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ی سامانه‌ سرۆشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانی وتی، نزیک لە نیوەی کارەبای بەرھەم دێت بەفیڕۆ دەچێت، بەشێکی پەیوەستە بە زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕەکانی کارەباوە، تیمەکانی تایبەت بە لابردنی زێدەڕۆیی دەستیان بەکارکردوه‌.

گولیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێمە داوامان لە وەزارەتی کارەبا کرد، کار بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر ھێڵەکانی کارەبا بکەن، ھەوڵەکان دەستیان پێکردووە و لە هەفتەی رابردوودا لیژنەکانی بڕینی کارەبای زێدەڕۆ لە ھەولێر، نزیکەی ھەزار زێدەڕۆیان لابردوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان وتیشی، نزیک لە نیوەی کارەبای بەرھەم دێت بەفیڕۆ دەچێت، بەشێکی پەیوەستە بە زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕەکانی کارەباوە، ئەگەر ئەو زێدەڕۆییانە لاببرێن رەوشی کارەبای نیشتیمانی زۆر بەرەو باشتر دەچێت و، کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکرێن.

گولیزار رەشید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لە ھەوڵداین لە ھەموو ناوچەکان تیمەکانی لابردنی زێدەڕۆیی دەست بەکار بن، لەگەڵ لابردنی زێدەڕۆیی پلانی دانانی پێوەری زیرەکیش دەستی پێکردووە و، پەیوەندیمان بە وەزیری کارەبا کردووە و، پێی راگەیاندووین لە ماوەی یەک ساڵدا ھەموو ھاوبەشەکان دەبنە پێوەری زیرەک.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad