English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرشەد حوسێن : مووچە خۆر چاوەڕێی مافی خۆیەتی منەتی ھیچ کەسێکی تێدا نیە
2020-11-30 [01:21 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت پێویست بە موزایەدە و دەف لێدان ناکات مووچە خۆر چاوەڕێی مافی خۆیەتی ئەوە ھەقێکی ئەوە منەتی ھیچ کەسێکی تێدا نیە بۆیە پێویست ناکات موزایودە بەسەر خەلکەوە بکەیت .


ئەرشەد حوسێن لۆلانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند پێویست ناکات لە رێگایی ڤیدۆکانتانەوە لەناو ھۆلی پەرلەمان خەلک بە لارێدا ببەن ، ھاولاتیان باش لە ئامانجی ئەو مزایەدەتان تێدەگات شینی ئێستاتان بۆ ھەلبژاردنی داھاتووە نەک مووچەی ھاولاتیان .


لۆلانی گوتیشی کاتێک كە جەنابتان لە حكومەتن  شەر لەسەر پۆست دەكەن جارێكیش شەر لەگەڵ ئەوان بكەن لەسەر مافی خەلك ، ئەگەر پێتان وایە كە ئەوان ھیچیان بە دەست نیە و لە حكومەتن با شەرم بكەن دەست لە كاربكێشنەوە .


ئەرشەد حوسێن گوتیشی ھیوادارم چۆن لە بەرامبەر کامێراکان دەنگ ھەلدێنن و قسە دەکان بەھەمان شێوە لە بەرامبەر بەرپرسەکان بۆ داوای مووچەی خەلک بە ھەمان ریتم قسە بکەن .

 


گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad