English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رزگار سدقی: سێ کەس کاندید کراون بۆ وەرگرتنی سێ پۆستی بەرێوبەری ناحیەی دھۆک
2020-12-01 [04:31 AM]

ZNA-ھەولێر


سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، کە بریار دراوە لە سەر سێ بەرێوبەری ناحیە سنووری پارێزگای دھۆک کە گۆرانکاری بکرێت، بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک دەنگدانی لەسەر دەکات.

رزگار سدقی، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سێ کاندید دیاری کراون بۆ وەرگرتنی ھەریەک لە ناحیەکانی بامەرنێ و رۆڤیا و دەرکارێ، ئەدیب جەعفەر مستەفا کاندیدی بەرێوبەرایەتی ناحیەی دەرکارێیە و میران عه‌بدولره‌حمان بامەرنی کاندیدی ناحیەی بامەرنێیە، ھەروەھا بۆ بەرێوبەری ناحیەی رۆڤیاش عه‌نته‌ر فه‌رهاد محه‌مه‌د کاندید کراوە، تاوەکو ئێستاش ھەر ئەم سێ ناوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک نێردراون.

ھەروەھا رزگار سدقی، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەیانی چوارشەممە ٢ی١٢ی٢٠٢٠ ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک دەنگدانی لە سەر دەکەن و دوای ئەوە پەسەند دەکرێت و بە فەرمی پۆستی بەرێوبەری ناحیەکان وەردەگرن، ھەروەھا یەکێک لەو سێ پۆستیەی بەرێوبەری ناحیەکان دەدرێت ب ئافرەتێک، بەرێوبەری ناحی بامەرنێ ئافرەتێک وەری دەگرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad