ZNA - ههولێر
ليژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا رایگهیاند، هەر گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی ڕێگەپێدراو نییە، شێواندنی ئارامی شار لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە، وتیشی، خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافی رهوای خهڵكه و پاریزگاری لێدهكهین.
ئەمە دەقی راگهیهنراوهكهیه:
1-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.
2- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ يەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.
3- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.
4ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.
ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە |