English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی دەچێتە پاریس سانجێرمان 
2020-12-05 [05:57 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی پاریس سانجێرمان نزیک بووتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەڕەنسا ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان گفتوگۆکانیان لەگەڵ لیونێل میسی دەست پێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانەی پاریسی لە ھاوینی داھاتوو . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی خۆی نیشانداوە سەرجەم داواکارییەکانی میسی بە جێ بگەینێت ، ئەگەر میسی رازی بێت رووبکاتە یانەی پاریسی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ھاوینی داھاتوو کۆتایی دێت و تا ئێستا ھیچ نیازێکی نییە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ، نوێکردنەوەی بۆندەکەشی بەندە بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە کە لە مانگی ئاداری ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2137جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad