English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ مەدریدییەکان 
2020-12-07 [12:44 PM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدرید لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی بروسیا مونشنگلادباخ لە دوا یاری یارییەکانی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریال مەدرید بەشداری راھێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووە و دەتوانێت بەشداری یاری یانەکەی بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، چاکبوونەوەی رامۆس لە کاتێکی گونجاوە بۆ یانەی شاھانە ، چونکە یانەی ریال مەدرید بارودۆخی لە کۆمەڵەکەی خراپە و پێویستی بە بردنەوە ھەیە بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەن کە رامۆس بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری یارییەکە دەکات ئەگەر شتێک لە راھێنانەکان روونەدات . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad