English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە خۆی لە گورزی سانجێرمان دەپارێزێت 
2020-12-15 [12:59 PM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ مەمفیس دیبای ھێرشبەری یانەی لیۆنی فەڕەنسی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە بەوردی چاودێری ھەنگاوەکانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ مەمفیس دیبای . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە دیبای بگوازنەوە ریزەکانیان ، بۆ ئەمەش پشت دەبەستن بە ئارەزووی یاریزانەکە کە دەیەوێت لەبەرشەلۆنە یاری بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی دیبای لەگەڵ یانەی لیۆن لە ھاوینی داھاتوو کۆتایی دێت و دیبای دەتوانێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بە شێوەی گرێبەستی سەربەخۆ روو لە ھەر یانەیەک بکات کە ئارەزووی لێدەکات. 

 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad