English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەنووسی مارسێلۆ لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی دەبێتەوە 
2020-12-26 [03:14 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کە ئەستەمە مارسێلۆی بەرازیلی لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتس بکات . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، ھیچ گفتوگۆیەک لەنێوان یانەی یۆڤانتس و ریال مەدرید نییە لەسەر گواستنەوەی مارسێلۆ بۆ خانمە پیرەکە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید بە نیاز نییە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ھیچ یاریزانێک بکڕێت و دەست بەرداری ھیچ یاریزانێکیش نابێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی ھاوڕێیەتی نێوان مارسێلۆ و رۆنالدۆ پێشبینی دەکرا لەماوەی گواستنەوەی زستانە مارسێلۆ پەیوەندی بە خانمە پیرەکە بکات ، بەڵام ئەم بابەتە دوا دەکەوێت بۆ ھاوینی داھاتوو. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad