English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێنی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2021-01-02 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ شەممە ٢/١/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- داوا لە ھەریەک لە راھێنەری تیپی فوتساڵی کچانی یانەی تەناھی (خەیری ئەحمەد) و راھێنەری تیپی فوتساڵی کچانی یانەی چۆمان (مەزن محەمەد) و گۆڵپارێزی یانەی تەناھی (نڤین فائق) دەکەین، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ لێکۆڵینەوە لە سکاڵای تۆمار کراو.
٢- ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم یانەکان و یاریزانانی بەشدار بوو لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ھیچ یاریزانێک بە بێ بوونی لۆگۆی یەکێتییەکەمان لەسەر درێسی یاری مافی یارییکردنی نابێت، ھەر یانەیەک لۆگۆی یەکێتییەکەمانی لەسەر درێسەکانی نەبێت، تووشی سزای توند دەبێتەوە و یارییەکەیش بە ئەنجامی (٣×سفر) بۆ یانەی بەرامبەری ھەژمار دەکرێت، ئەرکی سەرپەرشتیاری یاری و ناوبژیوانی چوارەمە ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ بکەن.
٣- بە پێی رێنماییەکانی یەکێتییەکەمان، بڕیاردرا بە دابەزینی تیپی پێشکەوتووانی یانەی زێرەڤانی بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بۆ وەزری ٢٠٢١/٢٠٢٢، ئەمەیش بەھۆی ئامادە نەبوونی یانەی ناوبراو لە سێ یاری رابردووی خولی نایابی کوردستان، سەرجەم یاریزانانی یانەی ناوبراو ئازادن بۆ ھەر یانەیەک یاری بکەن.
٤- بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە یاری نێوان چەمچەماڵ و سۆران لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، داوا لە ھەریەک لە ستافی ناوبژیوانانی یارییەکە (محەمەد حەسەن، وەلید ئەحمەد، دیار عەبدولجەبار و محەمەد نەژاد) و، سەرپەرشتیاری یاری (نەوزاد ساڵح) و سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ (رێبوار خدر) و راھێنەری یانەی سۆران (رەفیق سەعید) دەکەین، رۆژی شەممە ٩/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.
٥- بانگھێشتی یاریزانی یانەی ھەڵۆ (کەیوان محەمەد) ژمارە ١٥ بۆ کۆبوونەوەی رۆژی شەممە ٩/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ.
٦- بە ھۆی دروستکردنی کێشە وگرفت لە لایەن فۆتۆگرافەری یانەی ئاڵتون کۆپری (موراد بەزاز)، لە یاری نێوان سەیدسادق و ئاڵتون کۆپری لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، بڕیاردرا بە راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، کە نابێت لە نێو یاریگە ئامادە بێت.
٧- ئاگاداری یانەی ئاکرێ دەکەینەوە، پێویستە لە یارییەکانی داھاتوویان رێڕەوی چوونە ژوورە و چوونە دەرەوەی یاریزانان و ستافی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری یاری لە یاریگەی خۆیان توند و تۆڵ بکەن.
٨- لە یاری نێوان ئافرەتانی دھۆک و ئەفرۆدەیت لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، بە ھۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە لایەن کچەیاریزانی یانەی ئەفرۆدەیت (نیان وەلی رەسول) ژمارە ٨ بڕیاردرا بە:
• راگرتنی ناوبراو تاکو کۆتایی ھاتنی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان.
• غەرامەکردنی ناوبراو بە بڕی ٢٥٠٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار.
٩- داوا لە ھەریەک لە یانەکانی (ئافرەتانی دھۆک، تەناھی و شێخان) دەکەین، بۆ یارییەکانی داھاتوو ھۆڵێکی وەرزشی تایبەت ئامادە بکەن، چیتر رێگە نادرێت یارییەکانیان لە ھۆڵی پەروەردەی دھۆک ئەنجام بدەن.
١٠- ھیچ یارییەکی خولی نایابی فوتساڵی کچان لە ھۆڵی ساڵح عەلی لە سلێمانی ئەنجام نادرێت، تاکو تەواو کەم و کوڕییەکان بە تایبەت رووناک کەرەوەکانی ھۆڵەکە چاک نەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad