ZNA - ھەولێر
لە درێژەى یاریییەکانی هەفتەى 17 خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى سێلتاڤیگۆی کرد.
له ئه‌نجامدا یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پێشه‌نگ.
هه‌ردوو گۆڵەکەی یانه‌ی شاهانه هه‌ریه‌كه له لۆكاس ڤاسکێز لەخولەکی شەش و ئاسینسیۆ لە خولەکی 53 تۆماریان كرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی ریاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 36 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ریزبەندیی لە ئه‌تله‌تیکۆ مەدرید وەرگرت.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |