English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان دەست بەرداری سێ یاریزان دەبێت 
2021-01-11 [12:52 PM]

ZNA- ھەولێر 


رۆنالد کومان راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە ئاستی سێ یاریزانی تیپەکەی رازی نییە و داوا دەکات یانەیەکی دیکە بۆ خۆیان بدۆزنەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، کومان ئامادەیە دەست بەرداری ھەریەکە لە یاریزانان جۆنیۆر فیربۆ ، ریکی پۆیگ و کۆنراد ببێت لەماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کومان بە یاریزانەکانی گووتووە لە یانەی بەرشەلۆنە ھەلی یاریکردنتان کەمە ، لەبەر ئەمە وا باشە یانەی دیکە بۆ خۆتان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی زیاتر بەشداری یارییەکان بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نییە دەست بەرداری پۆیگ ببێت و بەم دواییە بۆندەکەی نوێکردووتەوە ، بەڵام پێدەچێت ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ روو لە یانەیەکی دیکە بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad