English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر ئەو چێشتخانەیەی بەسەرکردەوە کە ئەمڕۆ ھێرشی کرایە سەر
2021-01-15 [03:04 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢١.١.١٥، لە شاری ھەولێر،  چوار کەسی نابەرپرس بەھۆی نەمانی خواردن، بە چەکەوە ھەڵیانکوتایە سەر سەروپێخانە و چێشتخانەی ساماڵ و چێشتخانەکە و چەند چێشتخانەیەکی تەنیشتیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە، ھێمن قادر، پارێزگاری ھەولێر بەوەکالەت، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائمقامی ناوەند، شوێنی ڕووداوەکەی بەسەر کردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری ھەولێر بەوەکالەت، دڵنیایی دایە خاوەنی چێشخانەکان و کرێکاران و سەرجەم ئەو کاسبکارانەی لەو شوێنەداکاردەکەن، کە تاوانباران و دەرچووان لەیاسا بەزووترینکات دەستگیر دەکرێن و ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای ھەولێر بەھیچ شیوەیەک ڕێگە نادەین ئەو تاونبارانە لەدەست یاسا ڕزگاریان بێت کە بەم شێوەیە ھەڵبکوتنە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک و ئارامی و ئاسایشی شار بشوێنن و دەستدرێژی بکەنە سەر کاسبکاران، دڵنیابن ھێزەکانمان لەئاسایش و پۆلیس دەستکراوەکردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی تاوانباران لەزووترین کاتدا، ھەرچی بە ئێمەش بکرێت بۆ ھاوکاری و پاڵپشتیتان وەک پارێزگای ھەولێر ئامادەین".

جیگەی باسە، تاوانباران تەقەیەکی زۆریان لە سەروپێخانە و چێشتخانەی ساماڵ کردووە و زەرە و زیانێکی زۆریان بە چێشتخانەکە و دوو چێشتخانەی دیکە و چایخانەیەک گەیاندووە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢١.١.١٥

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad