English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە و ھیچ گرفتێکی نیە
2021-01-15 [03:18 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی و ھاتوچۆی شۆفێران و ھاووڵاتییان لە ژێر رێنمای تەندروستی لە بەردەوامە و ھیچ گرفتێکی نیە.

 سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ ھەینی ١٥ی١ی٢٠٢١ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی حاجی ئۆمەرانی گرتەوە، خۆشبەختانە تیمەکانی فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سوران، کەوتنە ئامادەباشی و رێگاکەیان لە بەفر پاک کردووەتەوە.

ھەروەھا سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە رێگاکە لە بەفر پاک کراوەتەوە و جموجۆڵی بازرگانی و ھاتوچۆی شۆفێران و ھاووڵاتییان لە ژێر رێنمای تەندروستی لە دەروازەکە بەردەوامە و ھیچ گرفتێک نییە.

دلشاد یونس ھەرکی





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad