English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی دەکرێ لە سالی ٢٠٢١ بازاری خانووبەرە ببوژێتەوە
2021-01-16 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر


خاوەنی نوسینگەێکی کرین و فرۆشتنی خانوو بەرە باس لەوە دەکات پێشبینی دەکرێت بازاری خانوو بەرە لە سالی ٢٠٢١ ببوژێتەوە ئەمەش ئەگەر ھاتوو حکومەتی ھەرێم پرۆژە یاسایی بوجەی پەسەند کرد و نرخی نەوت بەو شێوەیەیی ئێستا بەرزببێتەوە .


خاوەنی نوسینگەی ئاقاراتی حاجی سەلام لە شاری ھەولێر لە کۆنگرەێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە سالی ٢٠٢٠ بازاری خانووبەرە لە ھەلبەز و دابەزدابوو بەلام پێشبینمان وایە بەھۆیی ئەو چاکسازیانەی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێ دۆخی دارایی باشتر ببێتەوە و بازاری ئەو کەرتە روو لە بوژانەوە بکات .


خاوەنی ئەو نویسنگەیە گوتیشی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری زۆری لەسەر بازاری خانوو زەوی نابێت بەھۆی ئەوەی مامەلە لەو کەرتە ھەر بە دۆلار بووە ئەمەش بەراورد بەرامبەر ناوچەکانی خوارووی ناوەراستی عێراق کە بە دینار دەکرێ .


ھەر لەو کۆنگرەییە رۆژنامەوانیە ئەوەشی خستە روو سالی رابرد کۆمەلێک ھۆکار ھەبوون بازاری ئەو کەرتەیان لاواز کردبوو وەکوو بەھۆی کەرەنتینەوە و داخستنی رێگایی نێوان شارەکان بەلام بۆ سالی داھاتوو پێشبینی بوژانەوەی دەکەین .





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad