ZNA - ههولێر
نوام چۆمسکی بیرمەند و فەیلەسووفی ئەمریکی بەشداریی ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆڕبەندی ساڵانەی ئازادیی کوردستانی سووریای کرد کە لەسەر ئەرکی زانکۆی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بەڕێوە چوو، لە وتاری سەرەتای کرانەوەی کۆڕبەندهكه رایگەیاند، مانەوەی کوردستانی سووریا لە ژێر سێبەری پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان وەک موعجیزە خۆ دەنوێنێت، وتیشی، من لەو بڕوایەدا نیم بایدن هێندەی ترەمپ بێڕەحم بێت. بڕوا ناکەم بایدن وەک ترەمپ ڕازی بە کوژرانی کورد بێت.
چۆمسکی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە مانەوەی قەبارەی ڕۆژئاوا و کوردستانی سووریا لە باکوور و خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە بەو هەلومەرجەی چەندساڵی ڕابردووەوە وەک موعجیزە دەنوێنێت.
چۆمسکی لە وتارەکەیدا باسی ئەوەشی کرد، تەوەری سەرەکی ئەوەیە، چۆن دەکرێت کۆتایی بەو هێرشانەی تورکیا بهێنرێت کە بە ڕەزامەندیی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. لە لایێکی دیکەشەوە گرینگ ئەوەیە چاوەڕێ بکەین بزانین بە چ شێوازێک مامەڵە لەگەڵ دیمەشق دەکرێت. بەگشتی ئەمە موعجیزەیە ڕۆژئاوا تا ئەمڕۆکە ماوەتەوە.
چۆمسکی هیوای خواست، ئیدارەی تازەی کۆشکی سپیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی بایدن جیاوازیی زۆری لەگەڵ ئیدارەکەی ترەمپ هەیە و ڕەنگە ئەو جیاوازییانە لە بەرژەوەندیی کورد بێت.
چۆمسکی وتیشی، من لەو بڕوایەدا نیم بایدن هێندەی ترەمپ بێڕەحم بێت. بڕوا ناکەم بایدن وەک ترەمپ ڕازی بە کوژرانی کورد بێت. ئەوەی گرینگە چۆنێتیی دەرکەوتنی کۆمەڵگەی مەدەنییە. پێویستە کۆمەڵگەی مەدەنی گوشارەکانیان زیاد بکەن چوونکە ئەمە لە بڕیاردانی جۆبایدن كاریگهری دەبێت.
چۆمسکی ئهوهشی خستهروو، ئەگەر جەماوەر گوشار نەخەنە سەر ئیدارەی بایدن، ئەوا ئەمریکا لە هەمان ڕەوتی پێشوو بەردەوام دەبێت. ئەگەرچی بایدن جیاوازی لەگەڵ ترەمپ هەیە بەڵام نابێت چاوەڕێی زۆریش بکەین. هەر بۆیە پێویستە هەمووان گوشار بخەنە سەر بایدن.
ئاژانسهكان
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |