English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2021-01-17 [01:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


پێش چەند کاتژمێرێک لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ھاندەرانی بەرشەلۆنە ھەواڵێکی خۆشییان پێگەیشت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، لە راھێنانەکانی ئەمڕۆ لیونێل میسی بە شێوەیەکی ئاسایی بەشداری راھێنانە بەکۆمەڵەکانی کردووە و ئەگەرێکی زۆرە بە شێوەی سەرەکی لەبەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو یاری بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، میسی بە شێوەیەکی ئاسایی و بە بێ ھیچ ھەستکردنێک بە ئازار بەشداری راھێنانەکانی کردووە و ئەمەش ھەواڵێکی دلخۆشکەر بوو بۆ ھەموو لایەک. 

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١١ی شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان یانەی بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی روووبەرووی یانەی ئەتلەتیک بیلباو ببێتەوە . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad