ZNA- ھەولێر ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت سۆران عومەر گەر ڕاستگۆیە و ئیسلامیەتیەکەی وەک پیشەی هەمیشەیی بۆ گەوجاندنی خەڵك نیە ، با بەڕوون و ڕاشکاوی بەخەلکی کوردستان بلیت ئیستا چەند سود مەندە لەسایەیی بەشیک لەو دزو و گەندەڵانەی کەخۆی لەپۆستەکەی دا دەلیت پارتی و شەریکە دزەکانی ئەم وولاتەیان تووشی نەهامەتی کرد .
بەھمەن کاک عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک نویویەتی ئەوانەی نەهامەتیان بەسەر خەلکی کوردستان هێناوە ، ئەوانەن کەئیستا سۆران عومەر دەپاریزن و ناهیلن دەستی عەدالەتی پی بگات و لەکۆمپانیاکانی خۆیان کردویانە بەکاربەدەست و موستەفید لەپاداشتی واز هێنانی لەپەرلەمان .
ھەروەھا دەلێ حزبەکەی پێشوی سۆران لەئیمە باشتر دەزانن ئیستا سۆران ڕاویژکاری کی یەو پاداشتەکانی لەکوی وە دین و کاری نوێی لەکوێ وەرگرتوە .
بەھمەن کاک عەبدوڵڵا باس لەوەش دەکات سۆران عومەر خۆی باش دەزانیت کێ دز و کێش شەریکە دزە و پێی وایە ئێمە مانانیش مەلەفی ئیمتیازەکانی نازانین کە کێ و بۆچی پاداشتی کردوە .
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |