ZNA- ھەولێر
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەلێت پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق لە سالی ٢٠١٤ بەرەو خراپ بوون دەچن تەنانەت گەیشتۆتە ئەو ڕادەییەی لایەنە عێراقیەکان سونە و شیعە سەرکەوتنەکانی خۆیان لەوە دەبینەوە کامەیان باشتر دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکات گوێ بەوە نادەن ئایا ئەم دژایەتیە یاسایی و دەستورییە .
علی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک دەنوسێت گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ھیچی لێ سەوز نابێت بابەتی ئەو سزا ئابورییەی حکومەتی عێراق سەپاندوێتی بەسەر ھەرێم نەناردنێ بەشە بوجەی تەنھا بۆ ئەوەییە تاوەکوو گەلی کورد دەست لە مافەرەواکانی بەربدات و لە لاێکی تر دەنگی شەقامی عەرەبی بە دەستبێنن.
علی عەونی لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەنوسێت شتێکی روون و ئاشکراییە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو مەرجە یاسایی و دەستورییەکانی لە بەرامبەر عێراق جێبەجێکردووە ئەگەر دلنیا نەبوەیە لەوە داوایی نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکانی نەدەکرد بۆ گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا .
لە بەشێکی تری قسەکانی علی عەونی ئاماژە بەوە دەدات ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق زۆر لاواز بوون ئەو نوێنەرە کوردانەی لەوێ ھەن رۆلێکی لاوازیان ھەییە ئەوەی ئێستا ئێستا لە نێوان ھەرێم عێراق ماوە ھاتووچۆی تیمەکانی تۆپی پێیە .
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |