ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان ئەكرەم ئەحمەد، رایگەیاند، بڕیارە ١١ بەنداو لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن، ھەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەم مەبەستە كراوە و دیزاینیشیان بۆ كراوە، ئهم بهنداوانه بە گوژمەی ٣٣ملیار دینار دروست دەكرێن، لە ئێستاشدا چاوەڕێ دەكەین پارەیان بۆ تەرخان بكرێت و دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت.
گوتیشی، جگە لەو ١١بەنداوە، پلان دانراوە بۆ ئەوەی ٩بەنداوی گەورەی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن، بەڵام ئەوانە بە ملیاران دۆلاریان پێویستە و بڕیارە لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان و لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە ئەو بەنداوانە دروست بكرێن.
باسی لهوهش كرد، ھەر كاتێك گەیشتینە رێككەوتن، دەست بە جێبەجێكردنی ئەو بەنداوانە دەكەین، كە زۆر گەورەن و سوودی زۆریان بۆ ھەرێمی كوردستان دەبێت، چونكە تەواوكردنیان بە لایەنی كەم شەش ساڵی پێویستە.
KDP.info
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |