English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: مانەوەی عەرەبە ھاوردەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق مەترسیدارە
2021-01-21 [03:40 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەلایەن دەسەڵاتی عێراق لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بەپێی بەدواداچوونەکانمان، حەفتا پۆستی سەربازی و ئیداری و مەدەنی لە کورد سەندراوەتەوە و دراوەتە عەرەب و پێکھاتەکانی، ھەروەھا عەرەبە ھاوردانەی لەناوچەکەدان فۆڕمی خۆراکیان بۆ دەرھێندراوە.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەلایەن دەسەڵاتی عێراق لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بەپێی بەدواداچوونەکانمان، حەفتا پۆستی سەربازی و ئیداری و مەدەنی لە کورد سەندراوەتەوە و دراوەتە عەرەب و پێکھاتەکانی دیکەی ناوچەکە، بەدەر لەوەش ئەو عەرەبە ھاوردانەی لەناوچەکەدان فۆڕمی خۆراکیان بۆ دەرھێندراوە، لەکاتێکدا کە بەپێی یاسا دەبێـت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، تەنانەت زۆرێک لەوانەی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و پارەی قەرەبووشیان وەرگرتووە، جارێکی دیکە گەڕاونەتەوەو فۆڕمی خۆراکیان لەوێ بۆ دەرھێندراوە.

ئەندامی لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھاتنی عەرەبە ھاوردەکان بۆ ناوچەکان مەترسی زۆر دروست دەکات، ئەم حاڵەتانە بۆ ئایندەی کورد لەو ناوچانە مەترسیدارن،  ھەموو ئەوانە بۆ کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی سەرژمێری، زیان بە پێگەی کورد و خاکەکەی دەگەیەنن و وا دەکەن کورد لەو ناوچانە لاواز بێـت.

ھەروەھا لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چەندان جار سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەیان لەو حاڵەتانە ئاگادار کردووەتەوە کە دواترینییان پێدانی ڕاپۆتێک بووە بە شاندنی دانوستاندکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ھاوشانی جێگیرکرنی مافی پێدانی مووچە، ئەو بابەتەشیان لەگەڵ باس بکەن و ڕێگە چارەی بۆ دابنێن.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad