English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا: ئەو غازە تا ئێستا بەھەردەر دەچێت لە کێلگەکانی بەرھەمھێنانی نەوت و نەتواندراوە سوودی لێوەبگیرێ
2021-01-21 [03:42 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کێلگەکانی بەرھەمھێنانی نەوت و گازەوە ئەو غازەی دەردەچێت و رۆژان بەفیڕۆ دەچێ ناتواندرێ کەڵکی لێوەربگرین، بڕیارە لە رێگەی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک دووبارە سوودی لێوەربگرێت بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە کێلگەکانی بەرھەمھێنانی نەوت و گازەوە ئەو غازەی دەردەچێت و رۆژان بەفیڕۆ دەچێ ناتواندرێ کەڵکی لێوەربگرین، بڕیارە لە رێگەی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک دووبارە سوودی لێوەربگرێت بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، ئەمەش دەستکەوتێکی باشە چونکە ئەو غازە تا ئێستا بەھەردەر دەچێت و نەتواندراوە سوودی لێوەبگیرێ.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان گووتی: پڕۆژەکە لە سنووری ناوچەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و بە دوو قۆناغ لە دەتواندرێ بڕی ١٦٥ مێگاوات کارەبا دابین بکات، بەم نزیکانەش قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێ.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەتواندرێ لەداھاتوو پڕۆژەکە فراوان بکرێت و بڕێکی زۆرتر وزەی کارەبا بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی زیاد بکات، بەم ھۆیەشەوە دۆخی کارەبای نیشتمانی باشتر دەبێ.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad