English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی مەسیحی: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی تۆڕەکانی ئاو دەکرێت
2021-01-21 [03:47 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و سامانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، پرۆژەیاسایەک ئامادە کراوە و خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئامادەکاری دەکرێت لە داھاتوودا خوێندنەوەی ووەمی بۆ بکرێت.

روبینە ئویملک عەزیز، ئەندامی لێژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی تۆڕەکانی و ئاو ئاوەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاران خەریکی چارەسەکردنی کەموکورتیی پرۆژەکەین و ئامانج لە پرۆژەیاسایە پاراستنی سامانی ئاو و ئاوەڕۆیە لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە سامانی ئاو و بۆ پاراستنی تۆڕی ئاو و دڵنیابوون لەم تۆڕانە کە لەڕووی ھونەرییەوە پارێزگاری لە ژینگەی پێدانی ئاوی خاوێن بە ھاووڵاتییان بکرێت کە لەم پرۆژەیاسایەدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کاری لەسەر دەکرێت و ھەوڵ دەدرێت ببێتە یاسا.

ئەندامی لێژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: پاراستنی تەندروستیی گشتی و پاراستنی ژێرخانی ئابووری و بە فیڕۆنەدانی ئەرکی ھەموو ھاووڵاتییانە و پێویستە بە یاساش بەرگری لە سامانی گشتیی وڵات بکرێت.

ھەروەھا روبینە ئویملک عەزیز، ئەندامی لێژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەم پرۆژەیەیاسایە ئامادە کراوە و پێشتر خوێندنەوەییەکەمی بۆ کراوە و ئێستا خەریکی چارسەرکردنی کەموکورتییەکانن و بڕیارە لە داھاتوودا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad