ZNA- هەولێر
حه‌مید كه‌شكۆڵی قایمقامی شاری ئه‌لیگووده‌رز له پارێزگای لورستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه به‌فره‌ی پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگه‌ی ١٩٠ گوند له‌گه‌ڵ شاری ئەلیگوودەرز داخراون.
بە گوتەی حەمید کەشکۆڵی جیا له داخرانی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان، هه‌ر به‌هۆی به‌فره‌وه كاره‌بای ٥٠ گوندیش بچڕاوه.
قایمقامی ئەلیگوودەرز دەڵێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌كان بكرێنه‌وه و تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێگه‌وبان ١٤٢ ئامێری تایبه‌ت به راماڵینی به‌فری بە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |