ZNA - هەولێر ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان میوانداریی دەکرێن و لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جووتیاران کۆدەبەوە.
شوان زرارى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: لیژنه‌ی كشتوكاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وا بڕیاره له ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوو میوانداریی وه‌زاره‌تەکانی کشتوکاڵ و بارزگانیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یانه.
شوان گوتی: وا بریاره بانگهێشتى ژمارەیەک جووتیارى شاره‌کانی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابڕ‌ێژین بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانى كوردستان.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند: ده‌مانه‌وێت بانگهێشتى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بكه‌ین و بزانین پلانیان چییه بۆ ساڵى 2021، ئه‌و كه‌موكوڕیانه چین كه دێنه پێش جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان هەروەها دابه‌شكردنى پاره‌ى به‌رویومى جووتیاران به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بۆ ئەمساڵ بەشێک لە گرفتەکانی جووتیاران چارەسەر بکەین.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |