English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی دووشەمەی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەل لێژنەی بۆردی وتاری ھەینی كۆدەبێتەوە
2021-01-23 [10:44 AM]

ZNA-ھەولێر


وا بریارە رۆژی دووشەممە ٢٥ی١ی٢٠٢١ لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەل بۆردی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف كۆببیتەوە.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژی دووشەممە بە بەشداری بۆردی وتاری ھەیینی كۆبونەوەكە بەرێوەدەچێت كەباس لە رەوشی و تاری ھەیینی دەكرێت لەھەرێمی كوردستان چونكە، وتاری ھەیینی رۆل و کاریگەری خۆی ھەیە لە ئاراستەكردنی كۆمەلگا و گەورەترین كۆبوونەوەی ھەفتانەیە كە لە مزگەوتەكاندا بەرێوەدەچێت بەشوێنێكی گرنگ و سەرەكی دادەندرێت لەئاراستەكردن ودروستكردنی رای گشتیدا لەم ڕوانگەیەوە بووە وەزارەتی ئەوقاف بوردێكی تایبەتی پێك ھێناوە لەسەر شێوازی وتاری ئایینی لەسەر بنەمای بریار و راسپاردەكانی كۆنفراسی رێكخستنی گووتاری ئایینی كە لە سالی ٢٠١٦بەستراوە بۆیەش گرنگەلیژنەی ئەوقاف ئاگاداری ھەنگا و بریار و كارەكانیان بیت.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە خودی بۆردەكە داوایان كردوە بێنە لیژنەی ئەوقاف كەئەمەش بەھەنگاوێكی گرنگ دەدەنێن بۆ زیاتر ھەماھەنگی نێوانمان كە لەمیانەی كۆبوونەوەكەشدا ئەنجامی توێژینەوەیەكی مەیدانیان دەخەنەروو، كە ماوەی نزیکەی دوو مانگ دەبێت بەشێوەیەكی مەیدانی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان بەووردی كاریان لەسەركردوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad