ZNA – هەولێر
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤- ١- ٢٠٢١، موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەكو مانگەكانی پێشوو بە لێبڕینی ٢١%ەوە دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەینێ دووشەممە، ٢٥ی ١ی ٢٠٢١، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت و گاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
بڕیارە لەماوەی 5 ڕۆژدا مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەكان دابەش بكرێت.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |