English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر بەرگدوورێک کامێرا لە شوێنی خۆ گۆڕینی ئافرەتان دادەنێت 
2021-01-24 [04:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆژی پێنجشەممە پۆلیسی ھەولێر بەرگدوورێکی ئافرەتانی دەستگیرکرد کە لە شوێنی خۆگۆڕین لەنێو دووکانەکەی کامێرای بۆ ئافرەتێکی گەنج دانابوو. 
 
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی (ع. س)ـە و تەمەنی ٣٧ ساڵانە و خاوەنی دووکانی بەرگدوورینەکەیە، "لەکاتی چوونی کچێکی بە بنەچە عەرەب بۆ دووکانەکەی بۆ تاقیکردنەوەی ئەو جلوبەرگەی بۆی دووریوە، مۆبایلەکەی لە شوێنی خۆگۆڕینەکە جێھێشتووە کە کامێراکەی کراوەتەوە و لەسەر ڤیدیۆ دایناوە".
 
کچەکە پیشەی پارێزەرە و تەمەنی لە سەرووی ٢٥ ساڵییەوەیە. کاتێک پێی دەزانێت، مۆبایلەکە لە خاوەن دووکانەکە دەستێنێت، بۆ بنکەی پۆلیسی دەبات و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. 
 
دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە لایەن کچەکە، (ع. س) بەپێی ماددەی ٤٠٢ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. 
 
(ع. س) خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە. زیاتر لە ١٠ ساڵیشە ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان و لە ھەولێر نیشتەجێ بووە. 
 
پۆلیسی ھەولێر داوا لە خانمان دەکات، لەکاتی سەردانیکردنی دووکانی جلوبەرگ ئاگاداری کامێرانی شاراوە و چاودێری بن تاوەکو رووبەڕووی ئەو کێشانە نەبنەوە. 





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad