ZNA - هه‌ولێر
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی له باره‌ی رۆژی جیهانیی په‌روه‌رده بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی مامۆستایانی كوردستانی كردووه و نووسیویه‌تی: "لە رۆژی جیهانیی پەروەردەدا، سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم بۆ کار و قوربانیدانیی به‌رده‌وامیان بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی په‌تای کۆڤید-19 لەسەر پرۆسەی خوێندن".
مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به سه‌ختی ئه‌ركی مامۆستایان كردووه و نووسیویه‌تی: "دەزانم ئەمە ئه‌ركێكی سه‌خت بوو، بۆیە سوپاسی ھەموو خزمەتکردن و ھەوڵ و کۆششەکانى مامۆستایانی کوردستان دەکەم".
ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە |