English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەێیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
2021-01-24 [07:05 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەبارەی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی پێدانی مووچەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین: ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەردەوامەو، لەم چوارچێوەیەشدا پاش راوێژو گفتۆگۆی راوێژکارانی باڵای ھاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی بەرێز سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

بڕیاردرا ئەو بڕە ھاوکارییەی  کە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگەو، لەو رێگەیەوەش بڕی ھاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی ھەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەھاوکاری ھاوپەیمانان بەردەوامی ھەیە بۆ دروستکردنی ھێزێکی سەربازی سەردەمیانە.

لەمڕوەشەوە ھەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە چڕترکراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی ھاوکارییەکان باشترو فراونتر بکرێت و لەھەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی "رێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم ھێزەکان بگرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 
۲٤ی ۱ی ۲۰۲۱





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad